به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەم کۆبوونەوەیەدا کە دووھەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانی تورکیا لەمساڵ دا دێتە ئەژمار، گۆڕانکارییەکانی دەریای سپی، دانوستان لەگەڵ یۆنان، خەباتی دژی تیرۆریزم، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و لیبی و سووریا تاوتوێ کرا.
بوونی لەشکریانی تورک لە باکووری سووریاو عێراق بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی کوردی نەیاری دەوڵەت، ڕەوانەکردنی ھێزەکانی تورکیا بۆ لیبی بە مەبەستی داکۆکی لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی و ھەڵقەندنەکانی تورکیا لە دەریای سپی بۆ دۆزینەوەی نەوت و گازو ناڕەزامەندی دەربڕینی یۆنان و ئەورووپا بەرامبەر بەو ھەنگاوە، لە گرینگترین گرفتە سیاسی و ئاسایشتییەکانی تورکیایە.
342/